کوردستانی

بارزانی: ئەوانەی پێشمەرگەکانیان شەهیدکرد بە سزای خۆیان دەگەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارزانی: ئەوانەی پێشمەرگەکانیان شەهیدکرد بە سزای خۆیان دەگەن
مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، "ئەوانەی تاوانی شەھیدکردنی پێشمەرگەکانیان ئەنجامداوە بە سزای خۆیان دەگەن، شەهیدبوونی پێشمەرگەکان پرسەی منە پاشان خانەوادەکانیان، هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم".

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ خانەوادەی پێشمەرگە شەهیدەکان و بریندارەکانی چیای مەتینیا ئاماژەی بەوەکرد، "پرسە و سەرەخۆشی خۆمتان ئاراستە دەکەم، ئەوان لە ئەرکی ئاسایی خۆیان لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی پەکەکەدا شەهیدبوون، پرسەی ئەو شەھیدانە پرسەی منە پاشان ئێوەیە، ھاوسۆز و ھاوخەمتانم".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوانەی تاوانی شەھیدکردنی پێشمەرگەکانیان ئەنجامداوە بە سزای خۆیان دەگەن، رووداوکە رووداوێکی ئاسایی نییە، هەروەها هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم".

پەیامەکەی بارزانی پاش ئەوەدێت دوێنێ شەممە 5ی حوزەیرانی 2021 لە هێرشێکی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە چیای مەتینیا 5 پێشمەرگە شەهید بوون و 7ی دیکەش برینداربوون، وەزارەتی پێشمەرگەش رایگەیاند، ئەوان لە ئەرکی ئاسایی خۆیاندابوونە و پەکەکە هێرشی کردووە.
پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال