کوردستانی

موەلیدە ئەهلییەکان مانگرتنیان راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


موەلیدە ئەهلییەکان مانگرتنیان راگەیاند
مەودا میدیا-

خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی جێبەجێنەکردنی داوکارییەکانیان مانگرتنیان راگەیاند، خاوەن موەلیدەیەکیش ئاشکرایکرد ئامادەنین کارەبا بدەنە هاوڵاتییان، مانگانە کرێ زەوی دەدەن و نرخی رۆن و گازیش بەرزبووەتەوە.

نەهرۆ یاسین، خاوەن موەلیدەی ئەهلی لە پارێزگای هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند، "بەهۆی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانمان لە دیاریکردنی نرخی ئەمپێر و بەرزبوونەوەی نرخی رۆن و گاز ئێمە خاوەنی زیاتر لە 35 مۆلیدە بڕیاری مانگرتنماندا و کارەبا نادەین بە هاوڵاتییان، تا داوکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە کرێی زەوی دەدەین کە لە 130 هەزار دینارەوە دەست پێدەکات، هەروەها نرخی رۆن و گاز بەرزبووەتەوە نرخی ئەمپێریش لەلایەن قایمقامییەتەوە کەم دیاریکراوە و زەرەرێکی زۆر دەکەین".
 
ئەمەش دوای ئەوەدێت قایمقامییەتی هەڵەبجە بری 40.6 دیناری بۆ هەر کاتژمێرێک دیاریکردووە و نرخی رۆن و گازیش بەرزبووەتەوە.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan