کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: قوتی خەڵک و فەرمانبەرانی هەرێم نەبەسترێتەوە بە کێشە سیاسییەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە درێژەی دیدارەکانیدا هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراقدا کۆبووەوە و پرسی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم و قوتی خەڵک و مووچەی فەرمانبەرانی تاوتوێکرد و ئاماژەی بەوەکرد، جەخت لەسەر بنەما دەستوورییەکان دەکەنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی حوزەیرانی 2021 بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسیی لە بەغدا لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی، ئاماژەی بەوەکرد، "جەخت لەسەر دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکەینەوە، شایستە داراییەکانی ھەرێم و قوتی خەڵک و فەرمانبەرانی ھەرێم نەبەسترێتەوە بە کێشە سیاسییەکان و رێککەوتنی ھەرێم و عیراق بکرێتە مەرجەع بۆ یەکلاکردنەوەی ھەموو کێشەکان".
لە درێژەی کۆبوونەوکەدا تاڵەبانی باسی لەوەشکردووە، "جەخت لە پابەندبوون بەبنەما دەستوورییەکان دەکەینەوە بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە سیاسی، ئابووری، ئەمنییەکان و دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم بە پابەندبوون بە یاسای بودجە و دابینکردنی مووچەی ھەرێم".
ماوەی چەند رۆژێکە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسیی سەبارەت بە پرسی یاسای بودجە و ناردنی پشکی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران سەردانی بەغدایان کردووە.
پ.ح