کوردستانی
سبەینێ مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بەدابەشکردنی مووچە کردووەتەوە و سبەینێ مووچەی چەند وەزارەت و شوێنێک دابەشدەکرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە سبەینێ دووشەممە 7ی حوزەیرانی 2021 مووچەی وەزارەتەکانی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، پلاندانان، داد، سامانە سروشتییەكان، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن دابەشدەکرێت، هاوکات مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ژینگە، وەبەرهێنان، دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین خەرجدەكرێت.
ئەم مووچەیەی دابەشدەکرێت مووچەی مانگی پێنجی فەرامانبەرانە و لەسەر داوای مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە لێبڕینی %21 دابەشدەکرێت.
پ.ح

بیروڕا