کوردستانی

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ئاشکرایکرد، بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین پەیوەستە بە بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و سەبارەت بە رێکخستنەوەی پلانی خۆیان هەیە، هەروەها بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین هەیە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هەوڵەکانمان بۆ رێگریکردن لە هاوردەکردنی بەنزینی کوالێتی خراپ چڕ کردووەتەوە، ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکان بۆ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، هاوکات بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەبێت، بۆرسەی جیهانیش نرخەکانی بەرزکردووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەمەبەستی رێکخستنەوەی نرخەکان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بێگومان بڕیاری خۆی دەبێت و پلانی تایبەتیشی بۆ ئەم مەبەستە هەیە".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال