تەندروستی
تەندروستی سلێمانی نیشانەكان ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕێگە ڤیدیۆیەكەوە نیشانەكانی توشبوون بە كۆرۆنا و خۆپاراستنی بڵاوكردەوە.
كۆرۆنا بریتیە لەكۆمەلێك لەڤایرۆس و دەبێتە هۆی نەخۆشكەوتنی مرۆڤ وئاژەڵ و حەوت جۆری هەیە.
لەئێستادا ئەو ڤایرۆسە لە چین و چەند وڵاتێكی دیكەی جیهان بڵاوبۆتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەك قوربانی لێكەوتۆتەوە و بەهەزارانی دیكەش تووشی ئەو نەخۆشیە بوون.
دیارترین نیشانەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بریتیە بەرزبونەوەی پلەی گەرمی و هەناسەتوندی و دروستبوونی ئاوی لوت و هەوكردنی قوڕگ و كۆئەندامی هەناسە و كۆكەی وشك و پژمین و ئازاری پەلەكان و ماسولەكەكان.
لای خۆیەوە، هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە مەودا میدیای ڕاگەیاند، پێویستە هاوڵاتیان زۆر بە وریایەوە مامەڵە لەگەڵ كەسانی دەوروبەر بكەن و خۆیان لەو كەسانە بە دور بگرن كە گومانیان لەسەر.
ئەوەشی خستەڕوو، كۆرۆنا ڤایرۆسێكی مەترسیدارە، بە خێرایی بڵاودەبێتەوە، بەڵام تا ئێستا لە ناوچەكەی ئێمە بونی نییە و پشكنین بۆ هەموو ئەو كەسانە دەكرێت كە دێنە سنوری سلێمانی.
https://youtu.be/OYx0MM5Qanc