کوردستانی
ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پاش ئەوەی بەهۆی کورتهێنانەوە دابەشکردنی مووچە راگیرا، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بەدابەشکردنی مووچە کردووەتەوە و ئەمڕۆ مووچەی چەند وەزارەت و شوێنێک بە لێبرینی %21 دابەشدەکرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ دووشەممە 7ی حوزەیرانی 2021 مووچەی وەزارەتەکانی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، پلاندانان، داد، سامانە سروشتییەكان، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن دابەشدەکرێت.
هەر بەپێی خشتەکە ئەمڕۆ مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ژینگە، وەبەرهێنان، دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین خەرجدەكرێت.
ئەم مووچەیەی دابەشدەکرێت مووچەی مانگی پێنجی فەرامانبەرانە و لەسەر داوای مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە لێبڕینی %21 دابەشدەکرێت.
پ.ح