کوردستانی
کۆنسوڵخانەی فەرەنسا: پێشمەرگە هێزێکی یاسایی هەرێمی کوردستانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێزی پێشمەرگە هێزێکی یاسایی هەرێمی کوردستانە و هاوپەیمانی فەرەنسایە دژی داعش، سەرەخۆشی لە خانەوادەی پێشمەرگە شەهیدەکانی چیای مەتینا کرد و هاوسۆزی بۆ بریندارەکان دەربڕی.

کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هێرشی پەکەکە بۆ سەر هیزەکانی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "فەرەنسا ئەوە بە بیردەھێنێتەوە کە پێشمەرگە لە چوارچێوەی دەستووری عیراقدا ئەرکی خۆیان بە جێدەگەیەنن، پێشمەرگە ھێزێکی یاسایی ھەرێمی کوردستانن و ھاوپەیمانی فەرەنسان لە دژی داعش، سەرکۆنەی ھەموو دەستدرێژییەک دەکەین بۆ سەر گیان و دەسەڵات و سەلامەتی پێشمەرگە".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی شەهیدەکان دەکەین و هاوسۆزی و هاوخەمی بۆ بریندارەکان دەردەبڕین".
ئەمەش پاش ئەوەدێت رۆژی شەممە 5ی حوزەیرانی 2021 لە هێرشێکی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە چیای مەتینیا 5 پێشمەرگە شەهید بوون و 7ی دیکەش برینداربوون، وەزارەتی پێشمەرگەش رایگەیاند، ئەوان لە ئەرکی ئاسایی خۆیاندابوونە و پەکەکە هێرشی کردووە.
پ.ح