کوردستانی

بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکەوە ئاگر لە چەند گوندێکی کانی ماسێ کەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکەوە ئاگر لە چەند گوندێکی کانی ماسێ کەوتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ رایگەیاند، شەوی رابردوو بەهۆی شەڕی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیاوە ئاگر لە چەند گوندێکی ناوچەکە کەوتووەتەوە، شەڕەکە ماوەی نیو کاتژمێری خایاندووە و چەند گوندێک تائێستا چۆڵکراوە.

سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ بە مەودا میدیای راگەیاند، "شەوی رابردوو دەوروبەری کاتژمێر 9:00 شەڕێکی گەورە لە گوندەکانی چەلکی و کێستە لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلاكانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە روویدا و بووە هۆی ئەوەی ئاگر لە پووش و پاوانی چەند گوندێک بکەوێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "شەڕەکە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بەردەوام بووە، هەروەها بەهۆی دروستبوونی شەڕ لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە تائێستا ژمارەیەک گوند چۆڵکراون و زیانێکی زۆر بەر پووش و پاوانی ناوچەکە کەوتووە".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan