کوردستانی

زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ چەند پرۆژەیەکی سلێمانی خەرجدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ چەند پرۆژەیەکی سلێمانی خەرجدەکرێت
مەودا میدیا-

پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایکرد، بڕی زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ چەند پرۆژەیەکی سەوزکردنی پارێزگای سلێمانی خەرجەدەکرێت، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی نیشانداوە و پارەکە لەسەر بودجەی سەرۆکایەتیی شارەوانی خەرجدەکرێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە پشتبەستن بە نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی درا بە تەرخانکردنی بڕی چوار ملیار و 527 ملیۆن و 454 هەزار و 500 دینار بۆ پرۆژەکانی بەڕێوەبردن و چاکسازی پارکی هەواری شار، بەڕێوەبردن و چاکسازی بلواری شەست مەتری مەلیک مەحمود، بەڕێوەبردن و چاکسازی بلواری سلێمانی-تاسڵوجە".

بەپێی نووسراوەکە، ئەو بڕە پارەیە لەسەر بودجەی سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی خەرجدەکرێت و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

Qaiwan
Qaiwan