کوردستانی

یەکێتی: هەموو هەوڵێک دەدەین تا مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم دەنێردرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی: هەموو هەوڵێک دەدەین تا مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم دەنێردرێت
مەودا میدیا-

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد، "هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین تا یاسای بودجە جێبەجێ بکرێت و بەردەوامدەبین تا ئەوکاتەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە رەوانە دەکرێت، شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی، لە بەغدایە و کاردەکەین بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی رێککەوتەنەکە".

ئەمین بابەشێخ، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئێمە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوامدەبین و لە هەوڵەکانمان ناوەستین تا مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە رەوانە نەکرێت و یاسای بودجە نەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "شاندێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی لە بەغدایە و کاردەکەن بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها لە کاتی سەردانکردنی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، جەختمان لەسەر دابینکردنی مووچە و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan