کوردستانی

پزیشکەکەی هەڵەبجە سەبارەت بە بوون بە پارتی بۆ مەودا میدیا دەدوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پزیشکەکەی هەڵەبجە سەبارەت بە بوون بە پارتی بۆ مەودا میدیا دەدوێت
مەودا میدیا-

ئەو پزیشکەی پارێزگای هەڵەبجە کە باس لە بوونی گەندەڵی دەکات لە تەندروستیی هەڵەبجەدا ئاشکرایکرد، "دەنگۆی بوون بە پارتی رەت دەکەمەوە و دوورە لە راستییەوە، هەڕەشەم لێکراوە دەمخنکێنن".

د. باخان ئازاد، ئەو پزیشکەی پارێزگای هەڵەبجە کە باس لە بوونی گەندەڵی دەکات لە تەندروستیی ئەو پارێزگایە و لەئێستادا رۆشتووە بۆ پارێزگای هەولێر، بە مەودا میدیای راگەیاند، "بەهۆی بوونی هەڕەشە لەسەرم رۆشتووم بۆ پارێزگای هەولێر، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەمەوە کە باس لە پەیوەندیکردنی من بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، ئەگەر یەکێتی دژی پارتییە بۆ حکومەتی لەگەڵ پێکهێناوە".

باسی لەوەشکرد، "هەڕەشەی کوشتنم لێکراوە دەمخنێکنن، بەهۆی ئەوەی بەڵگەم لە بەردەستدایە لەسەر بوونی گەندەڵی لە تەندروستیی هەڵەبجەدا".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال