کوردستانی

بازرگانێکی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بازرگانێکی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشکرایکرد، تۆمەتبارێک بە تاوانی بازرگانیکردن بە کچانی منداڵ لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکراوە، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دەزگای رووبەڕووبونەوەی تاوانەکانی بەغدا لە هەرێمی کوردستان تۆمەتبارێکییان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە کچانی منداڵەوە دەستگیرکردووە، تۆمەتبارەکە کڕین و فرۆشتنی بە مرۆڤەوە کردووە و پێشینەی کارکردنی لەو شێوەیەی هەیە لەماوەی رابردوودا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستدا دانی بە تاوانەیەکیدا ناوە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوامە.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan