گشتی

لە ماڵەوە بە دەستەکانی خۆت چلورەیەکی بەتام ئامادە بکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ماڵەوە بە دەستەکانی خۆت چلورەیەکی بەتام ئامادە بکە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وەرزی هاوین بەهۆی گەرمای زۆرەوە هەمووان ئارەزووی ئەوە دەکەن کە ساردەمەنییەکی بەتام بخۆن تاوەکو لە گەرمای هاوین رزگاریان بێت، تۆش دەتوانیت یەکێکە لە چلورە بەتام و تەندروستەکان بخۆیت و لەماڵەوە ئامادەی بکەیت، بەم شێوەیە:

پێداویستییەکان: 

- نیو پەرداخ ماست.

- 1 بۆ 4 پەرداخ شیر.

- یەک بۆ دوو کەوچک شەکری ورد یاخود ھەنگوین.

- پەرداخێک لە شلیک.

- یەک مۆز.

چۆنیەتی ئامادەکردنی:

- ماست و شیر و ھەنگوین یان شەکرەکە تێکەڵ بکە، دواتر شیلک و مۆزەکە تێکەڵ بکە و ھەمووی بە خەڵاتەی کارەبا تێکەڵبکەن، پاشا لەناو قاڵبی دۆندرمەی دایبنێ و بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر لەناو بەفرگر جێبھێڵە.

- بۆ ئەوەی دۆندرمەکە بە ئاسانی لێببێتەوە لە قاڵبەکە چەندخولەکێک لەناو ئاوی گەرمدا دایبنێ تاوەکو بۆت ئاسان بێت دواتر ئامادە دەبێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد