کوردستانی

هەلی کار بۆ دەیان گەنج دەڕەخسێنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەلی کار بۆ دەیان گەنج دەڕەخسێنرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی هەلی کار بۆ لاوانی هەرێمی كوردستان دەڕەخسێنێت، بۆ ئەو مەبەستەش رێکخراوەکە پرۆژەیەکی پێشکەش کردووە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "رۆژی دووشەممە 7/6/2021 وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و بەڕێوەبەری گشتی لاوان، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی كۆبوونەتەوە".

ئاماژە بەوەکراوە "شەزا غالب، بەڕێوەبەری رێکخراوەکە پرۆژەیەكی خستۆتەڕوو کە لە میانی پرۆژەکەدا دەیان هەلی کار بۆ لاوان دەڕەخسێنیت لە راهێنان و دۆزینەوەی هەلی کار و پشتیوانی بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکە لە رووی داراییەوە".

ئەوەش هاتووە "وەزیری رۆشنبیری و لاوان پڕۆژەکەی پەسندكردووە و پشتیوانی وەزارەتی دەربڕیوە و بەڕێوەبەری گشتی لاوانی راسپاردووە ئاسانکاری بۆ رێكخراوەكە بکات، بۆ ئەوەی زۆرترین لاوانی کوردستان سوودمەنبن لە پرۆژەكەدا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan