کوردستانی
پرۆژەیەک لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان جێبەجێ دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت نه‌هێشتنی رۆتین له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی پرۆژه‌ی خزمه‌ته و داوای لە دیوانی وەزارەتەكانیش كرد كە بنەماكانی پڕۆژەی خزمەت جێبەجێ بكەن لە پێناو كەمكردنەوەی رۆتین و پێشكەشكردنی خزمەتی باشتر بە هاوڵاتییان.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 7ی حوزەیرانی 2021 قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی دیوانی وه‌زاره‌ته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پرۆژه‌ی خزمه‌ت كۆبووەوە.
پرۆژه‌ی خزمه‌ت له 28 ی ئابی 2019 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ندكرا پڕۆژەیەکە لە چوارچیوەی چاکسازییەکانی حکومەت و بۆ کەمکردنەوەی رۆتین و بەرزکردنەوەی ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و خێرا راپەڕاندنی مامەڵەکانی هاوڵاتییانە تا دەگاتە سیستەمی یەک پەنجەرەیی لە ئایندەدا.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان تایبه‌ت كرابوو به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و كارانه‌ی كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به هه‌وڵه‌كانی بنبڕكردنی ڕۆتینه‌وه هه‌یه له داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران داوای كرد هه‌وڵه‌كان چڕتر بكرێنه‌وه بۆ كەمكردنەوەی دیاردەی رۆتین و وتی"دەبێت بە باشترین و ئاسانترین شێوە ھاوڵاتییان سوود لە خزمەتگوزارییەكانی حكومەت ببینن، هه‌روه‌ها داوای لە دیوانی وەزارەتەكان كرد كە بنەماكانی پڕۆژەی خزمەت جێبەجێ بكەن بۆ ئەوەی رۆتین كەمبكرێتەوە و خزمەتكردنی ھاوڵاتیان باشتر بكرێت.
قوباد تاڵه‌بانی ئاماژەی بەوەکرد"كەمكردنەوەی رۆتین لە ئیرادە و دەسەڵاتی خۆمانە. بۆیە ھیچ بەربەستێك نییە لەبەردەم جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەت".
له‌ئێستادا پرۆژه‌ی خزمه‌ت له‌تۆڕی ئه‌نته‌رنێت ماڵپه‌ڕێكی كردووەته‌وه به‌ناونیشانی services.gov.krd كه تایبه‌ته بە پێدانی زانیاری بە هاوڵاتییانی خزمەتخواز بەمەبەستی ئاسانکاریكردن و کەمکردنەوەی رۆتین و ئاشناكردنی ھاوڵاتییان بە پێداویستییەكانی راییكردنی مامەڵەکانیان و یەكخستنەوەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگاكانی ھەرێمی کوردستان.
س.س