کوردستانی

رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و دوو کەس بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و دوو کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە تونێلی پیرمام لە پارێزگای هەولێر کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 7ی حوزەیرانی 2021 لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە تونێلی پیرمام  ئوتومبێلێکی پاساتی تایبەتە کە ئەمڕۆ ئێوارە لەتونێلی پیرمام دەردەچوو بەرەو کۆرێ، بەهۆی خێراییە بێسنورەکەی لە شەقام دەرچوووە و خۆی کێشاوە بە شاخدا، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو کەسانەی لە ناو ئۆتۆمبێلەکە بوون گەشتیار بوون لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عیراقەوە هاتبوون".

https://www.facebook.com/100000983853823/videos/pcb.4130349537007801/4130356177007137
س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال