کوردستانی
گرفتی دیکە بۆ دابەشکردنی مووچە دروست دەکرێت و هۆشداری دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت بەھۆی دۆسیەی نەوت و خاڵە سنورییەکان، ئەگەر ھەوڵی جدی نەدرێت جگە لە لێبڕینی 21% گرفتی دیکە بۆ مووچە دروستدەکرێت.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت بەھۆی دۆسیەی نەوت و خاڵە سنورییەکان، ئەگەر ھەوڵی جدی نەدرێت جگە لە لێبڕینی 21% گرفتی دیکە بۆ مووچە دروستدەکرێت.
عەلی حەمە ساڵح، لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "دوو ھەفتەیە ھەوڵی جدی دەدەین بۆ ئەوەی دانیشتنی پەرلەمان بکرێت، بەڵام ئامادەنین ئەو دانیشتنە بکەن، ئەوەی من دەزانم بەھۆی دۆسیەی نەوت و خاڵی سنوری، ئەگەر ھەوڵی جدی نەدرێت جگە لە لێبڕینی 21% گرفتی دیکە بۆ مووچە دروستدەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ ئەوەی سەری مانگ نەڵێن چارەسەر نییە و ھەر ئەمە ھەیە، سبەی سێشەممە 8ی ئایاری 2021 کاتژمێر 11:00 لە بەردەم پەرلەمان ھەموو گەندەڵی و گرفت و نادادی و چارەسەرەکەش دەخەینەڕوو، دەمانویست بە دانیشتنی پەرلەمان ئەمە باس بکەین و چارەسەری بکەین، بەڵام رێگە نادەن".
س.س