کوردستانی

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا ژمارەیەک کۆڵبەر لەکاتی کۆڵبەریدا بریندار کراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ماوەی رۆژانی رابردوودا ژمارەیەک کۆڵبەر لەکاتی کۆڵبەریدا بریندار کراون
مەودا میدیا-

 رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایدەگەیەنێت لە ماوەی رۆژانی رابردوو سێ کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کوردستان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران  و تورکیاوه بریندار کران.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی یەکشەممە 6ی حوزەیرانی 2021 کۆڵبەرێک بە ناوی سۆران قادری تەمەن 35 ساڵ، خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری تەتە بە تەقەی راستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی ئێران بە سەخی بریندار کراوە، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە سمتی پێکراوە لە ئێستا بۆ نەخۆشخانەی شاری مەریوان گوازراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژی شەممە 5ی حوزەیرانی 2021 کۆڵبەری تەمەن 18 ساڵ خەڵکی گوندی "دەیم قشلاق" سەر بە شاری ماکۆ بە ناوی "یوسف فەرجامی" بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی تورکیا بە سەختی بریندار بووە بۆ دەرمان ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی ئەو شارە کراوە.

هەروەها، رۆژی سێشەممەی رابردوو کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی بانە بە ناوی "سەرکەوت میرزایی" لە سنووری هەنگەژاڵی ئەو شارە لەلایەن چەکدارانی ئێرانی راوەتە بەر لێدان و کوتان و بە چەقۆ و سەر نەیزە دەستی بریندار کراوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan