کوردستانی
لەبارەی پێوەری زیرەکەوە هاوڵاتییان ئاگادار دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبا سۆران ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکاتەوە ک لەکاتی بەستنی پێوەری زیرەکدا بلاجکتۆری بەردەم دەرگای ماڵان لێدەکەنەوە.
له راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئاگادارىی گشت هاولاتییانى خۆشەویستى سۆران دەکەینەوە لەکاتى بەستنى پێوەرى زیرەک ئەو بلاجکتۆر (انارە) لەبەردەم دەرگایان هەیە لێدەکرێتەوە یان دەبێت بخرێتە سەر پێوەرى زیرەک".
ئاماژه بەوەشکراوە "سیستەمى پێوەرى زیرەک قبول ناکات هیچ کەلوپەلى کارەباى لەسەر پێوەرى زیرەک نەبیت، بۆیە داوا هاولاتییان دەکەین ئاستەنگ دروست نەکەن بۆ تیمەکانى پیوەرى زیرەک لەکاتى بەستنی".
س.س