کوردستانی

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: رێگە بەزیادەڕۆیی نادەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: رێگە بەزیادەڕۆیی نادەین
مەودا میدیا-

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت لێژنەی زیادەرۆیی شارەوانیی سلێمانی دەستبەکاربوون و باس لەوەش دەکات ئەمڕۆ دەستیان کردووە بە رووخاندنی زیادەرۆییەکانی سەر شاقامی 100 مەتری سلێمانی.

توانا کەمال، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی "لە سەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەی زیادەرۆیی شارەوانیی سلیمانی درووستکرا و دەستبەکاربوون".

وتیشی "ئەمڕۆ دەستمان کردووە بە رووخاندنی زیادەرۆییەکانی سەر شاقامی 100 مەتری سلێمانی کە ناسراوە بە ئۆتۆبانی بابان" و سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی باس لەوەش دەکات "رێگە بەزیادەڕۆیی نادەین".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال