کوردستانی

پیاوێک بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیاوێک بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "شەوی رابردوو کاتژمێر 9:30 خولەک لە گەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و دەركەوت كە پیاوێك فیشەكی ناوە بە ژنەكەیەوە و كوشتوویەتی و هەڵاتووە، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی (بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ و نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوشتن)ی راسپارد كە لێكۆڵینەوەی ورد لە رووداوەكە بكەن و تۆمەتبار بدۆزنەوەو دەستگیری بكەن".

ئاماژە بەوەشکراوە "پاش لێكۆڵینەوەكان و گەڕان و پشكنینەكان تواندرا لە ماوەی سێ کاتژمێردا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، لەئێستادا تۆمەتبار (م ، ك ، أ) لەدایكبووی 1968 بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە".

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا ئەوەشخراوەتەڕوو "بكوژ و كوژراو لە پڕۆسەی هاوسەرێتی لێك جیابوونەتەوە، بەڵام لە ماڵێكدا پێكەوە ژیاون".

س.س
Qaiwan
Qaiwan