کوردستانی

دیدی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی نووسینەوەی دەستوورەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دیدی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی نووسینەوەی دەستوورەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لەئێستادا پرسی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان پرسێکی گەرمی پەرلەمانی کوردستانە و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانیش داوای لە سەرجەم لایەنەکان کردووە کە بۆچوونی خۆیان بە نووسراو ئامادە بکەن و بیدەنە دەستەی سەرۆکایەتی.

جەلال محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "پرسی نووسینەوەی دەستوور جارێ سەرەتایەتی تەنها دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان داوای کردووە بۆچوونی هەر لایەنێک لەسەر دەستوور هەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە وەک بزووتنەوەی گۆڕان میکانیزمی کارکردن لەسەر نووسینەوەی دەستوورمان ناردوومانە بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام بۆ بابەتی ناوەڕۆکی دەستوور کاتێکی دیکەی ئەوێت".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەوەی گرنگە هەرێمی کوردستان خاوەنی دەستوورێکی دیموکراسی پەرلەمانی بێت و بۆچوونی سەرجەم لایەنەکانی کوردستانی تیادا رەنگبداتەوە، هەروەها نووسینەوەی دەستوور بابەتێکی هەستیارە و دەبێت پەلەی تیادا نەکرێت و مافی خۆی پێی بدرێت و کەسانی شارەزا کار لە نووسینەوەی دەستووردا بکەن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال