کوردستانی

بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ هاوڵاتییان کاریگەری نەرێنی لەسەر وێستگەکانی بەرهەمهێنان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە، وتەبێژی وەزارەتی کارەباش رایگەیاند، "بەستنی ئەو پێوەرە پێدانی کارەبا ستاندارد دەکات و کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان زیاد دەکات".

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێم سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی کرد و جەخت لەبەردەوامیی بەستنی پێوەری زیرەکیی کارەبا کرایەوە، لەئێستادا بەستنی پێوەری زیرەک %50ی تەواو بووە و کاریگەری زۆر باشی لەسەر وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارە هەبووە و بەفیرۆدانی کەمکردووەتەوە.

هاوکات ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند، "بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا، پێدانی کارەبای بە هاوڵاتییان ستانداردکردووە و پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات، پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەک بەردەوام دەبێت و سودی زۆری دەبێت".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan