کوردستانی
چەند کۆمپانیایەکی دەرمان لە هەولێر داخران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی جۆری دەرمانی هەرێم چەند کۆمپانیایەکی دەرمانی لە شاری هەولێر داخست، هۆشداری دەدەنە کۆمپانیاکان پابەندی رێنماییەکان بن، بەپێچەوانەوە سزای یاسایی دەدرێن.
بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی جۆری دەرمانی هەرێم چەند کۆمپانیایەکی دەرمانی لە شاری هەولێر داخست، هۆشداری دەدەنە کۆمپانیاکان پابەندی رێنماییەکان بن، بەپێچەوانەوە سزای یاسایی دەدرێن.
بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی جۆری دەرمانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەشی چاودێری بازاڕی دەرمان لە بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی جۆری دەرمان بە هەماهەنگی پۆلیسی شارەوانی و قەزای ناوەندی ھەولێر لە بەردەوامی پشكنین و بەدواداچوونەكان، 9 كۆمپانیای دەرمانیان داخستووە بە ھۆكاری سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوون بە رێنمایی و مەرجەكانەكانی كوالێتی كۆنترۆڵی دەرمان.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ھۆشداری دەدەنە سەرجەم كۆمپانیاكانی دەرمان پابەندی رێنماییەكان بن، بە پێچەوانەوە سەرپێچیكاران رووبەڕووی سزای یاسایی توند دەبنەوە.
پ.ح
پ.ح