کوردستانی

بەهۆی سووتانی تانکەرێکی گازەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی سووتانی تانکەرێکی گازەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی سووتانی تانکەرێکی گازەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش سووتا، رووداوەکە لە نزیک گوندی ئیتاڵی یەک بووە و بەهۆی بەتاڵکردنەوەی تانکەرەکەوە روویداوە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند، "درەنگانی شەوی رابردوو لە نزیک گوندی ئیتاڵی یەک بەهۆی سووتانی تانکەرێکی گازەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش سووتا و رەوانەی نەخۆشخانەکرا".

ئاماژەی بەوەشکرد، "رووداوەکە بەهۆی بەتاڵکردنی تانکەرە گازەکەوە بووە بۆ مۆلیدەیەکی ئەهلی و پاش گەیشتنی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، تواندرا بەماوەیەکی کەم ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال