کوردستانی
دادگای هەولێر بڕیارێکی تایبەت لەسەر پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەری دەردەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لەسەر سکاڵای سێ پاسەوان و بە بڕیاری دادوەر دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەریدا دەگرێت، ئەگەر بڕی قەرزەکە نەداتەوە لەماوەی سێ رۆژدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا دەگیرێت و دەفرۆشرێت.

بەپێی نووسراوی ژمارە "14671"ی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر کە ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی حوزەیرانی 2021 بڵاوکراوەتەوە پاش سکاڵای سێ پاسەوانی سەلیم شوشکەیی، پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری کوردسان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دادگای هەولێر بڕیاری دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی شوشکەیی بە ژمارە "331083" جۆری کیا سپۆرتاج دەرکردووە، ئەمەش لە بەرانبەر ئەو بڕە پارەیەی کە قەرزداری پاسەوانەکانییەتی.
هیمداد عەزیز، یەکێک لە پاسەوانەکان لە بەردەم دادوەردا ئاماژەی بەوەکردووە، "11 ساڵ له‌گه‌ڵ سه‌لیم شوشکەیی بووم و وێنه‌گری تایبه‌تیی ئه‌و بووم، كه بووه په‌رله‌مانتاریش، به‌ڵێنی دا بمكاته پاسه‌وانی تایبه‌ت به گرێبه‌ست، ماوەی هه‌شت مانگ مووچه‌ی 600 هه‌زاری پێدام، وتی هه‌موو مووچه‌كه ئه‌وه‌نده‌یه، دوای هه‌شت مانگ وتی تۆم لاداوه و كه‌سێكی دیکەم داناوه، بەبێ ئەوەی به‌ڵگه‌ی هەبێت، بەڵام دەرکەوت منی لانه‌دا‌بوو، هه‌روه‌ها به‌دواداچوونم كرد و ده‌ركه‌وت هه‌موو مانگێك پاره‌ی منی وەرگرتووە و خواردوویەتی، كه مانگانه 915 هه‌زار دینار بوو، وێڕای ئه‌وه‌ی 315 هه‌زاری له‌و مووچانه‌ش خواردووم كه پێشتر وەرمگرتووە و نووسراوی لەسەر ناوی من ساختەکردووە".
دادگای هەولێر بڕیاریداوە لە ئەگەری ئەوەی سەلیم شوشکەیی پارەی پاسەوانەکان نەداتەوە، لەماوەی سێ رۆژدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا بگرێت و بیفرۆشیت، تا قەرزی پاسەوانەکان بداتەوە.
بۆ ئەم مەبەستە مەودا میدیا چەند جارێک هەوڵیدا پەیوەندی پیوە بکات، بەڵام وەڵامی پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نەدایەوە.
پ.ح
بۆ ئەم مەبەستە مەودا میدیا چەند جارێک هەوڵیدا پەیوەندی پیوە بکات، بەڵام وەڵامی پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نەدایەوە.
پ.ح