کوردستانی
پەیامێک لە مەسعود بارزانییەوە بۆ خەڵکی سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یادی کارەساتەکانی 9ی حوزەیران پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت ئەو شەهیدە نەمرانەی سلێمانی بە قوربانیدانی خۆیان وانەیەكی پڕبەهای ئازایەتی و ئازادیخوازی بوون بۆ گەلەكەیان.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "لە مێژووی خەباتی گەلەكەماندا ڕۆژ نییە یادی كارەسات و قوربانیدان و قارەمانێتیی ڕۆڵەكانی گەلەكەمان نەبێت. پەنجا و هەشت ساڵ بەر لە ئێستا لە ٩ـی حوزەیرانی 1963دا ژمارەیەك ئازادیخوازی سلێمانی لەبەر ئەوەی ئامادە نەبوون سووكایەتی بە هێما نەتەوەییەكانیان بكەن، بەدەستی تاوانباری ئەو كات زەعیم سدیق شەهیدكران, ئەو شەهیدە نەمرانەی سلێمانی بە قوربانیدانی خۆیان وانەیەكی پڕبەهای ئازایەتی و ئازادیخوازی بوون بۆ گەلەكەیان".
ئاماژە بەوەشکراوە "بیست و دوو ساڵ دوای تاوانەكەی زەعیم سدیق، هەر لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا لە ٩ـی حوزەیرانی ١٩٨٥ـدا دەستی تاوانكاری دوژمن گەییشتە گیانی بێ تاوانی پەنابەران و فڕۆكەكانی ڕژێمی ئەو كاتی عیراق دڕندانە ئۆردوگای پەنابەرانی زێوەیان بۆردوومان كرد و لە تاوانەدا سەدان ژن و منداڵی بێ گوناحی پەنابەر و ئاوارە شەهید و برینداربوون".
ئەوەش هاتووە "دوژمن پێیوابوو بە شەهیدكردن و ئازاردان و سووتاندنی ژن و منداڵ و ئازادیخوازانی كورد، دەتوانێ ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ بەردەوامبوونی لە خەبات تێبشكێنێت. بەڵام ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ مانەوە و خەبات و تێكۆشان، زۆر لە زەبروزەنگ و فڕۆكە و ئاگر و ئەشكەنجەی دوژمن بەهێزترە. دواجاریش چارەنووسی دوژمن و نەیارانی گەلەكەمانمان بینی و ئیرادەی بەرزی گەلەكەمان بەسەر دوژمنی بێویژداندا سەركەوت، لەو یادەدا بە بەرزی یادی شەهیدانی هەردوو كارەساتی 9ی حوزەیران و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان دەكەینەوە و خوێنی شەهیدانمان چرای ڕێگای ئێستا و داهاتوومانە".
س.س