کوردستانی

مەلا بەختیار: کە شەڕ قەوما ئیدارەی یەکگرتووی کوردستان دەکەوێتە مەترسیەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەلا بەختیار: کە شەڕ قەوما ئیدارەی یەکگرتووی کوردستان دەکەوێتە مەترسیەوە
مەودا میدیا-

مەلا بەختیار لە بابەتێکدا رایدەگەیەنێت نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان (پلاسخارت)و هەندێک لە چاودێرە سیاسیەکان، زەنگی مەترسیان لەسەر هەرێمی کوردستان لێداوە، ئاماژە بەوەشدەکات کە شەڕ قەوما ئیدارەی یەکگرتووی کوردستان دەکەوێتە مەترسییەوە.

لە نووسینێکدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک مەلا بەختیار نووسیویەتی "نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان (پلاسخارت)و هەندێک لە چاودێرە سیاسیyەکان، زەنگی مەترسیان لەسەر هەرێمی کوردستان، لێداوە, ئێمەش لە 13ی حوزەیرانی 2016 لە زانکۆی سلێمانی لە کۆڕی (سازان یان ترازان) باسی پیلانمان لەدژی بەشەکانی کوردستان و ناوچە کێشە لەسەرەکان کردووە, مەخابن، ساڵەها تێپەڕی، چارەسەر بۆ کێشە مەترسیدارەکانی ناوخۆیی نەدۆزرایەوە بە تایبەتی لە نێوان یەکێتی و پارتی, هەروەها لە نێوان پارتی و پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستانیشدا، لەنیوان پەیەدە و ئەنەکەسە، ئەگەری دەستێوەردانی ئیقلیمی لە باشووردا، ئەگەر بە حوکمی بەرەسمی دانپیانان بە فیدراڵیەت، دەستووری هەمیشەیی، بازرگانی و ئابووری هەرێم و دەوروبەر کەمتر بوبێت".

باسی لەوەشکردووە "پەیوەندیی هەرێمی کوردستان و حکومەتەکانی دەوروبەر مافی خۆمانە بیپارێزین و ئەنجامە  ئەرێنیەکانی ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسی، بۆ وڵاتانی ئیقلیمی و کوردستان و عیراقیش دەرکەوتووە، بەڵام تورکیا، بە حوکمی ئەوەی سوورە لەسەر نەسەلماندنی مافی دیموکراسی-نەتەوەیی کوردستان، تەنانەت سوورە لەسەر ئەوەی یاسای لێبوردنیش بۆ گەریلا دەرنەکات".

دەشڵێت "حزبە کوردستانیەکانیش، لە پێشەوەدا یەکێتی و گوڕان، کە لە حکومەتدان،هەقە هەڵوێستیان یەك بخەن، بۆ رێگرتن لە روودانی نەخوازراوی شەڕێکی دیکەی ناو ماڵی کورد، ئەگەرنا، کە شەڕ قەوما، تەواوی حزبەکان، لە پێشەوەدا ئیدارەی یەکگرتووی کوردستان، باجەکەی دەدەن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan