کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا بۆ چارەسەری کێشەکان و باشترکردنی گوزەرانی ھاوڵاتییانی کوردستان کاردەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا بۆ چارەسەری کێشەکان و باشترکردنی گوزەرانی ھاوڵاتییانی کوردستان کاردەکات
مەودا میدیا-

ماوەی چوار رۆژ دەبێت بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە بەغدایە، لەمیانەی سەردانەکەیدا لەگەڵ چەندین بەرپرسی عیراق و دەرەوەی عیراقیش کۆبوونەوەی ئەنجام داوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و باشترکردنی پەیوەندییەکان نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق و وڵاتانی دیکە.
 
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی عیراق و دەرەوەی عیراقیشدا هەمیشە جەختی لەوەکردووەتەوە چارەسەرکردنی ریشەیی و کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق دەبێت لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندیی گشتیی بێت.

هەروەها بابەتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرسێکی دیکە بووە کە هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ بەرپرسانی عیراق تاوتوێکردووە و هەڵوێستی یەکێتی خستووەتەڕوو، رایگەیاندووە "دەبێت هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت و چاودێرانی نێودەوڵەتیش رۆڵێکی گرنگیان لە چاودێریکردنی دۆخەکەدا هەبێت".

پرسێکی دیکەی کۆبوونەوەکان، باسکردن بووە لە هەڕەشەکانی وڵاتانی دەوروبەر لەسەر پرۆسەی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان و عیراق ئاماژەی بەوەکردووە "یەکێتی بەھەموو شێوەیەک دژی ھەر ھەوڵێک دەوەستێتەوە کە سەقامگیری سیاسی، ئەمنی و ئابووری ھەرێم و عێراق تێکبدات، هەرەەها ھەموو خەمێکمان روو لەڕەوینەوەی کێشەکان و دووبارە بونیادنانەوەی متمانەیە لەنێوان هێز و لایەنەکان و سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan