کوردستانی

ئەمشەو گەنجێک بە چەقۆ کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمشەو گەنجێک بە چەقۆ کوژرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شارەوانی پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێوە گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ بە چەقۆ کوژرا، توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی  ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی حوزەیرانی 2021  گەنجێکی تەمەن  23 ساڵ بەناوی (م، ک، ک) پیشەی کاسبە و دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە گەڕەکی شارەوانی لە گەڕەکی شارەوانی بە چەقۆ لەلایەن  کەسیکی دیکە بە ناوی (ر، ع، ت) تەمەن 28 ساڵ کە پیشەی پێشمەرگەیە کوژرا".

ئاماژەی بەوەشکرد "رووداوەکە بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵەکردنەوە دروستبووە، لەئێستادا تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی یاسای 405 بەندکراوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە لە بنکەی پولیسی شەهید سەرکار رێکخرا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال