کوردستانی

چیرۆکی سوتاندنی کچێک لەلایەن دەستگیرانەکەیەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چیرۆکی سوتاندنی کچێک لەلایەن دەستگیرانەکەیەوە
مەودا میدیا-

رۆژی سێشەممە تەرمی کچێکی تەمەن 26 ساڵان کە خەڵکی شاری سەقزە لەسەر رێگەی سەقز - سنە دۆزرایەوە، بەپێی ئەو زانیاریانەی  رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە ئەو کچە ماوەی دوو هەفتە بوو لەگەڵ دەستگیرانەکەی چووبووە گەشتکردن.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، رۆژی سێشەممە 8ی حوزەیرانی 2021 تەرمی کچێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی "گوڵاڵە شێخی" تەمەن 26 ساڵان لەسەر رێگەی سەقز بۆ سنە و لە شوێنێک بە ناوی چاپانی خواروو لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەوە دۆزرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گوڵاڵە شێخی بەشی یاسای خوێندووە و دوو هەفتە پێش ئێستا لەگەڵ دەزگیرانەکەی بە ناوی "کەیومەرس زەرغامی" کە خزمی خۆشی بووە چوون بۆ گەشتکردن، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا دەزگیرانی گولاڵە تەلەفۆنی بۆ بنەماڵەکەی خۆی کردووە و وتوویەتی "گوڵاڵەم کوشتووە" و خۆشی هەڵاتبوو.

ناوبراو هەروەها بە بنەماڵەکەی وتبوو کە تەرمی گوڵاڵەی لە شەقامی سنە بۆ سەقز شاردووەتەوە و ئەوە چەند ڕۆژ بوو خەڵک و ناوەندە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵدا بوون بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی کە دواجار، رپژی سێشەممە و دوای دەستگیرکردنی بکوژ لە ئاستارا، تەرمەکەی لە کاتێکدا بە تەواوەتی سووتابوو دۆزرایەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan