کوردستانی
ژمارەی ئەمپێرەکانی پێوەری زیرەکی کارەبا دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرپرسی راگەیاندنی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت پرۆسەی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبای ماڵان لە شاری سلێمانی بەردەوامی هەیە، ئاماژە بەوەشدەکات پێوەرەکە لە بەشێک لە گەڕەکەکان کەوتووەتە کار و 40 ئەمپێر دیاریکراوە.
سیروان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی کارەبای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆسەی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبای ماڵان لە شاری سلێمانی بەردەوامی هەیە، لەئێستادا پێوەری زیرەک لە سنووری چەمچەماڵ و ئاغجەلەر و چەند شوێنێکی دیکەی ئەو سنوورە بۆ هاوڵاتییان دەبەسترێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەناو شاری سلێمانیدا تەنها سیتییەکان و ناوبازاڕ ماوە پێوەری زیرەکیان بۆ دابنرێت، بۆیە دەوتوانین بڵێین لە سنووری پارێزگای سلێمانی نزیکەی 280 هەزار پێوەری زیرەک دانراوە".
بەرپرسی راگەیاندنی کارەبای سلێمانی باسی لەوەشکرد "پێوەرەکە لە بەشێک لە گەڕەکەکان کەوتووەتە کار و 40 ئەمپێر دیاریکراوە، واتە هەر هاوڵاتییەک لەو ئەمپێرە زیاتر بەکاربهێنێت لە پێوەرەکەوە کارەباکەی دەکوژێتەوە".
س.س