کوردستانی

وەزارەتی خوێندنی باڵا سەرۆکی نوێی زانکۆی کۆیە دیاری دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی خوێندنی باڵا سەرۆکی نوێی زانکۆی کۆیە دیاری دەکات
مەودا میدیا-

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ چوارچێوه‌ی ڕێنماییه‌كاندا پۆستی سه‌رۆكی زانكۆیی كۆیه‌ راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژە بەوەشدەکات، هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووی هه‌یه‌ و مه‌رجه‌كانی تێدایه‌ ده‌توانێت له‌ ماوه‌ی دیاریكراودا داواكارییه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە "به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی زانكۆیی كۆیه‌ له‌ چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كاندا هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووی هه‌یه‌ و مه‌رجه‌كانی تێدایه‌ ده‌توانێت له‌ ماوه‌ی دیاریكراودا (C.V) و داواكارییه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات تا ناوی له‌ لیستی پێشكه‌شكاراندا تۆمار بكات".

ئه‌وه‌شی خراوەتەڕوو "دواین كات بۆ پێشكه‌شكردنی (C.V) و پوخته‌ی راژه‌ كۆتایی ده‌وامی رۆژی 20ی حوزه‌یرانی 2021 ده‌بێت، پێویسته‌ پوخته‌ی ڕاژه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسی یه‌كه‌می فه‌رمانگه‌كه‌یه‌وه‌ واژۆ كرابێت، هه‌ركه‌سێكیش ئاره‌زوی هه‌یه‌ و مه‌رجه‌كانی پێشكه‌شكردنی هه‌یه‌، ده‌توانی (C.V) و پوخته‌ی راژه‌ی راسته‌وخۆ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی پۆسته‌كان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت له‌ رێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ ([email protected]) بنێرێت ".

مه‌رجه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی زانكۆ
یه‌كه‌م: هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت .
دوه‌م: نازناوی زانستی له‌ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێت.
سێیه‌م: خزمه‌تی له‌ (10) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.

Qaiwan
Qaiwan