کوردستانی

بەهۆی گڕگرتنی تانکەرێکەوە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل سوتان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی گڕگرتنی تانکەرێکەوە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل سوتان
مەودا میدیا-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی گڕگرتنی تانكەرێكی گواستنەوەی سوتەمەنی لە گەڕەكی هەواری تازەی شاری سلێمانی ژمارەیەک ئۆتۆمبێل سوتان و زیانێکی مادی زۆر کەوتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە مەودا میدیا دراوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی حوزەیرانی 2021 بەهۆی گڕگرتنی تانكەرێكی گواستنەوەی سوتەمەنی لە گەڕەكی هەواری تازەی شاری سلێمانی ژمارەیەک ئۆتۆمبێل سوتان.

هەر بەپێی زانیارییەکان، تەکەرەکە لەوکاتەدا سەرقاڵی بەتاڵکردنی گاز بووە، لەئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارستانی سلێمانی لە شوێنی رووداوەکەن و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال