کوردستانی
پرسی داهاتی خاڵە سنوورییەکان تاوتوێ دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بچێتە پەرلەمانی کوردستان و لەگەڵ لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری کۆبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بچێتە پەرلەمانی کوردستان و لەگەڵ لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری کۆبێتەوە لەبارەی پرسی داھاتی خاڵە سنوورییەكان و پرسی قاچاخچییەتی لە دەروازەكان و ھەوڵەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ زیادكردنی داھات و بنبڕكردنی دیاردەی قاچاخچییەتی لە دەروازە سنوورییەكان.
مەودا میدیا بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندییکرد بە سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ناوبراو رایگەیاند "هیچ زانیارییەک نییە کە بە فەرمی وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشت کرابێت بۆ پەرلەمانی کوردستان، ئەگەر زانیاری واش هەبێت ئەوا لە سەرەتای هەفتە دەردەکەوێت".
س.س