کوردستانی

پارتی مەرجەکانی گەڕانەوەی بۆ شاری کەرکوک ئاشکرادەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی مەرجەکانی گەڕانەوەی بۆ شاری کەرکوک ئاشکرادەکات
مەودا میدیا- 

پارتی دیموکراتی کوردستان بۆئەوەی بگەڕێتەوە شاری کەرکوک چوار مەرجی دانەوە، بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکوک - گەرمیانی پارتیش رایدەگەیەنێت مەرجی پارتی بۆ گەڕانەوە دانانی پارێزگارێکی کوردە بۆ ئەو شارە.

کەمال کەرکوکی، بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکوک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "پارتی بۆ گەڕانەوەی بۆ شاری کەرکوک چوار مەرجی هەیە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "دەبێت ناو کەرکوک رادەستی پۆلیسی خۆجێی شارەکە بکرێت و دەبێت بارەگاکانی پارتی و پارتی گەلی تورکمانیش چۆڵبکرێن و بەربەست لەبەردەم ئاڵای کوردستانیشدا دانەنرێت". 

بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکوک - گەرمیانی پارتی ئەوەشی خستووەتەڕوو "دەبێت حەشدی شەعبی و حەشدی عەشایەری و سوپا و پۆلیسی فیدراڵیش ببرێنە دەرەوەی شارەکە، هەروەها کوردێک ببێتە پارێزگاری ئەو شارە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan