کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە تاقیکردنەوەکان بڕیاری نوێی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە تاقیکردنەوەکان بڕیاری نوێی دەرکرد
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکانی دیاریکرد و سەرجەم قوتابخانەکانی ئاگادارکردەوە پێناسی بەشداری قوتابیانی پۆلی 9ی بنەڕەتی دەربکەن بەمەبەستی بەشداریکردنییان لە تاقیکردنەوەکان، هەروەها ئەو خوێندکارانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، تاقیکردنەوەکانیان بۆ خولی دووەم دوابخرێت.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی کردووە، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، قوتابیانی پۆلی 1ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی لە رۆژی سێشەممە 22ی حوزەیرانی 2021 یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکانیان دەبێت و رۆژی 5ی تەمموزی 2021 کۆتا رۆژ دەبێت جگە لە خوێندنی ئیسلامی، سەرجەم قوتابخانەکان ئاگادارکراونەتەوە پێناسی بەشداری قوتابیانی پۆلی 9ی بنەڕەتی دەربکەن بەمەبەستی بەشداریکردنییان لە تاقیکردنەوەکان.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو خوێندکارانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، تاقیکردنەوەکانیان بۆ خولی دووەم دوابخرێت.



پ.ح