کوردستانی
سێ بەرپرسی پەیەدە لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نوێنەری پارتی یەکێتیی دیموکرات لە هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن هێزێکەوە سێ بەرپرسییان دەستگیرکراوە، ئەوان بەمەبەستی پێشوازیکردن لە ژمارەیەک رۆشنبیر چوونەتە ئەوێ و دەستگیرکراون.

نووری ئەسعەد، نوێنەری پارتی یەکێتیی دیوکرات پەیەدە لە هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی حوزەیرانی 2021 هەر یەک لە جیهاد حەسەن، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە هەرێمی کوردستان، مستەفا عوسمان، بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی یەکێتی دیموکرات لە هەولێر، مستەفا عەزیز، ئەندامی نونێنەرایەتیی پەیەدە، لە فرۆکەخانەی نێودوڵەتیی هەولێر دەستگیرکراون".
ئاماژەی بەوەشکرد، "تائێستا نازانم بۆچی دەستگیرکراون، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر سەبارەت بەم بابەتە لەسەر هێڵە، ئەوان بۆ پێشوازی لە ژمارەیەک رۆشنبیر کە لە ئەوروپاوە دەهاتن چوونەتە فرۆکەخـانە، بەداخەوە لەوێ لەلایەن هێزێکەوە دەستگیرکراون، ئێمە هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین تا ئازادییان دەکەین و داوای فەرمی پێشکەش دەکەین".
پ.ح
پ.ح