کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل، كەسێك گیانی لەدەستدا و كەسێكی دیکەش برینداربوو، لیکۆڵینەوەی تیمەکانی هاتوچۆ بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی گەرمیان ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی حوزەیرانی 2021 لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، كاتژمێر 6:00ی ئێوارە لەنزیك ئیدارەی گەرمیان بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ماكزیما و جێب شیرۆکی، كەسێك گیانی لەدەستدا و كەسێكی دیکەش برینداربوو، ئەوەی گیانی لەدەستداوە سەرنشین بووە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، رووداوەکە لە كاتێكدا بووە، كە ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ماكزیما لە رزگارییەوە هاتووە بە ئاراستەی كەلار، هەروەها جێب شیرۆکی ویستویەتی سوڕانەوە ئەنجامبدات، ئەو رووداوە دروست بووە، لەئێستادا لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێكۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێكردووە.


پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال