عیراقی
ئێران سەبارەت بە لابردنی ڤیزا لەسەر عیراق روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرکونسوڵى کۆمارى ئیسلامىی ئێران لە سلێمانى ئاشکرایکرد، وڵاتەکەى بڕیارى لەو بارەیەوەداوە بەڵام مەرجی هەیە، دەبێت حکومەتی عیراق کاری هاوشێوە ئەنجامبدات، هەڵگرتنەکە لەئێستادا بۆماوەی 45 رۆژە.
مەهدى شوشتەرى، سەرکونسوڵى کۆمارى ئیسلامىی ئێران لە سلێمانى سەبارەت بە هەڵگرتنی ڤیزاى ئێران بۆهاوڵاتییانى عیراق لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی كۆماری ئیسلامىی ئێران لە كۆبوونەوەی دوێنێ چوارشەممە 9ى حوزەیرانی 2021 بڕیاری لابردنی ڤیزای 45 رۆژەی نێوان ئێران و عیراقی دەرکرد، بەمەرجی ئەنجامدانی كاری هاوشێوە لەلایەن عیراقەوە.
باسی لەوەشکردووە، هەڵگرتنی تەواوەتی ڤیزا دەبێت لەنێوان حکومەتی هەردوولادا واژۆ بکرێت، هەروەها دەبێت عیراق هاوشێوەی ئێران ڤیزا لەسەر هاوڵاتییانی ئێران هەڵبگرێت.
پ.ح