کوردستانی

"لەکاتێکدا هێرشی بەرفراوان دەکرێتە سەرمان چۆن هێرش دەکەینە سەر پێشمەرگە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"لەکاتێکدا هێرشی بەرفراوان دەکرێتە سەرمان چۆن هێرش دەکەینە سەر پێشمەرگە"
مەودا مدیا-

ئەندامێکی کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە ئاشكرایکرد، "لە کاتێکدا هێرشی بەرفراوان دەکرێتە سەرمان، چۆن هێرش دەکەینە سەر پێشمەرگە، ئامانجی دەوڵەتی تورك ئەوەیە، سەرەتا پەکەکە و پاشان هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەناو ببەن".

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ستێرک تیڤی ئاماژەی بەوەکرد، "هەر کەسێک عەقڵی هەبێت، دەزانێت لە شەڕی مان و نەماندا، كەس بەرەی دووەمی شەڕ بۆ خۆی ناکاتەوە، لە کاتێکدا هێرشی بەرفراوان دەکرێتە سەرمان، چۆن هێرش دەکەینە سەر هێزەکانی پێشمەرگە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئامانجی دەوڵەتی توركیا سەرەتا لەناوبردنی پەکەکە و پاشان هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کوردە، نەک تەنها لە سنووری تورکیا، بەڵكو دەیانەوێت هەموو دەستکەوتەکانی کورد لە ناوچەکەدا، لەناو ببەن".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan