کوردستانی

قایمقامییەتی هەولێر بڕیارێکی نوێی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


قایمقامییەتی هەولێر بڕیارێکی نوێی دەرکرد
مەودا میدیا-

قایمقامی هەولێر رایگەیاند، "ماوەی دوو مانگە هەڵمەتی کۆکردنەوەی نێرگەلەمان لە بەشێك لە پارك و باخچەکانی شاری هەولێر دەستپێکردووە کە بەشێوەی كافتریایان لێكراوە و بەشێك لەگەنجان كردوویانە بە شوێنی نێرگەلەكێشان، ئەو کارە زیانی بۆ دار و درەخت و سەوزایی باخچەکان هەیە".

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند، "ماوەیەكە بەشێك لە باخچە و پاركەکانی سەوزایی لە شاری هەولێر لەلایەن بەشێك لە گەنجان كراونەتە شوێنی نێرگەلەكێشان و بۆ ئەو مەبەستە دوو مانگ دەبێت هەڵمەتی هەڵگرتنەوەی ئەو نێرگەلانەمان دەستپێكردووە و تائێستا بەسەدان نێرگەلە دەستیان بەسەرداگیراوە، ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت تا کۆتایی بەم دیاردەیە دەهێندرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "نێرگەلەكێشان لەو شوێنانە چەندین زیانی هەیە، لەوانە زیانی بۆ دارو درەخت و باخچەكان و سەوزایی هەیە و بەهۆی ئاگرەوە مەترسی هەیە دارەكان و ئەو شوێنانە بسووتێن، هەروەها ئەو شوێنانە بەهۆی نێرگەلەكێشانەوە بووەتە هۆی ئەوەی خێزانەكان رووی تێنەكەن".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan