کوردستانی
خاوەن کارێک لەلایەن سێ کرێکارەوە کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
درەنگانی شەوی رابردوو پیاوێکی خاوەنکار لەلایەن سێ کرێکاری عەرەب لە سلێمانی کوژرا و پاشان ئۆتۆمبێلەکەیان بردووە و هەڵهاتوون، بە بۆکس و خاکەناز کوژراوە.
بەپێی زانیارییەکان درەنگانی شەوی رابردوو، لە گەڕەکی رزگاریی سلێمانی خاوەن کارێک بەناوی عوسمان محەمەد، کاتێک سەردانی باڵەخانەکەی دەکات کە چەند کرێکارێکی عەرەب لەوێ دەبن و کاری بۆ دەکەن لە پشتەوە هێرشی بۆ دەبەن و دەیکوژن، دواتر ئۆتۆمبێلەکەی دەبەن کە لەجۆری لاند کرۆزەری نوێیە.
لەئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە بەپێی زانیارییەکان جێگەی بۆکس و خاکەناز و بەرکەوتنی بەهێز بە تەرمەکەوەیە، ناوبراو هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کەسدا نەبووە.