کوردستانی

عەتا سەراوی کاری سیاسیی ئایندەی ئاشکراکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەتا سەراوی کاری سیاسیی ئایندەی ئاشکراکرد
مەودا میدیا-

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی ئاشکرایکرد، "وێڕای رێز و سوپاسی زۆرم بۆ دڵسۆزان و خزمان و دۆستان و ھاوڕێ و ھەڤاڵانم لەسەر تێبینی چەند دڵسۆزێکی یەکێتی، دڵنیابن کاری سیاسیی ئایندەم بەندە بە زانکۆی یەکێتییەوە، ژمارەیەک لە دڵسۆزانی مام و یەکێتی نیگران بوون و داوای روونکردنەوەیان لێکردم".

عەتا سەروای، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لە پەڕەی تایبەتیی خۆی لە پەیامی دووەمدا بڵاویکردەوە، "وێڕای رێز و سوپاسی زۆرم بۆ دڵسۆزان و خزمان و دۆستان و ھاوڕێ و ھەڤاڵانم، لەسەر تێبینی چەند دڵسۆزێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەندە چ لەخێزان و خانەوادەیی خۆم دەمەوێت ھەمووان دڵنیابکەمەوە لەوەی کە مەبەستم لە ئایندەی سیاسیی خۆم و شێوازی کاری سیاسیی ئایندەم با ھەمووان دڵنیابن، بەندە لەنێو زانکۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا لە بوارەکانی کاری رێکخستن و راگەیاندن و کاری جەماوەریی و بواری فکر و ئایدیای سۆسیالیزمی دیموکراتیک و خەباتی چینایەتی و مافی ژن و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و کاری دیبلۆماسی و ئەمنی و سەربازی و دەیان بواری دیکەی فەرامۆش کراو بەردەوام دەبم".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەسەر داوای دڵسۆزانی مام و یەکێتی و بەندەش، کە لێکدانەوەی ھەڵەیان بۆ قسەکانم کردبوو لەنیگەرانییان داوای روونکردنەوەیان لێکردم، وە کەمیش نەبوون نەیارو ناحەزانی یەکێتییەکەم و بەندەش بەمەبەست ئەو رستەیان زۆر زەق کردبووەوە تا خەوی خراپ ببینن، بۆیە دڵنیابن گۆڕینی شێوازی کاری جیاواز مەبەست لەو کارە تەقلیدی و نەگونجاوە بوو لەگەڵ سەردەمەکە و ئایدیای یەکێتی، بۆیە بڕیارمداوە لەخۆمەوە دەستپێبکەم، ئەم مێژووەتان بیربێت خێزان و کوڕو کچەکانم و خزمانم لەھەرکات و شوێنێک، ماڵئاواییم لە ژیانکرد، تکایە کفنی من سپی نەبێ دەبێ سەوز سەوز سەوزبێت".

پ.ح