عیراقی
لەماوەی یەک هەفتەدا زیاتر لە 900 تۆمەتبار دەستگیرکراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشکرایکرد، لە ماوەی هەفتەی رابردوو زیاتر لە 900 هاوڵاتی بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیركراون، بەشێکییان بەهۆی چەکی بێ مۆڵەت و مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە 3ی حوزەیرانەوە تا دوێنێ پێنجشەممە 10ی حوزەیرانی 2021 هێزەكانی پۆلیس 924 تۆمەتباریان دەستگیركردووە، لەو ژمارەیە 15 تۆمەتبارییان بە تاوانی ئەنجامدانی شەڕی عەشایەری دەستگیكراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبارەکان بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر و خراپ بەكارهێنانی ئامێرە تەكنەلۆژیەكان و بەكارهێنەرانی چەكی بێ مۆڵەت دەستگیرکراون.
پ.ح