عیراقی
باندێکی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤەوە دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی نەجەف دەستگیرکردنی باندێكی بازرگانیكردنی بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، پاش دانانی بۆسە و هەڵكوتانە سەر ئەو ماڵەی لێی کۆببوونەوە، سەرجەم ئەندامانی باندەكە دەستگیركران، بەڵام ژمارەی ئەندامانی باندەکە ئاشکرانەکراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی نەجەف لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرایكرد، "پاش ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی سەبارەت بە بوونی باندێكی بازرگانی بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤەوە، هێزێكی هاوبەشی پۆلیس و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی چوونە شوێنی باندەكە و سەرجە ئەندامانی باندەکە دەستگیرکران" بەڵام تائێستا ژمارەی ئەندامانی باندەکە ئاشکرانەکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، "پاش دانانی بۆسە و هەڵكوتانە سەر ئەو ماڵەی لێی کۆبوونەوە و کارەکانیان ئەنجامداوە، سەرجەم ئەندامانی باندەكە دەستگیركران و رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كراون، تا سزای یاسایی وەربگرن".
پ.ح