گێتی
باباجان: ئەردۆغان وێنەكێشی تابلۆی تێكشكاندنی ئابووری توركیایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتن هێرشی توندی كردە سەر رەجەب تەیب ئەردۆغان و حكومەتەكەی و بە روخێنەری ئابووریی توركیا ناوی برد.
عەلی باباجان، سەرۆكی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتن وتی "بەڕێز ئەردۆغان بڕوای وایە ئابووریی توركیا بەشێوەیەكی باش دەڕوات، بەڵام پێچەوانەكەی راستە و ئابووریی توركیا لە كارەساتدایە و ئەردۆغان وێنەكێشی ئەو تابلۆیەیە".
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەركی سەرشانی دەوڵەتە بڕوات و لە برسییەكان بپرسێتەوە و كەموكوڕییەكانیان پڕبكاتەوە و قەرەبووی زیانلێكەوتووانیش بكاتەوە.
هەڵئاوسانی نەقدی لە توركیا بەرزبووەتەوە بۆ سەرووی 17% و ژمارەی بێكارەكانیش لە 4 ملیۆن زیاترە.
عەلی باباجان لەمیانەی بەشداریكردنی لە كۆنگرەی پارتەكەی لە ناوچەیەكی ویلایەتی ئەنقەرە ئەوەشی وت "لە توركیا كەسێك هەیە سەرۆكە، بەڵام لەوە ناپرسێت بۆچی خەڵك برسین".
عەلی باباجان پێشتر و لەسەر لیستی پارتی داد و گەشەپێدان- ئەكەپە وەزیری ئابووریی توركیا بوو و سەردەمەكەیشی بە سەردەمی گەشەكردنی ئابووری لە توركیادا ناودەبرێت و چەندین ژمارەیەی پێوانەیی تۆماركرد.
س.س