گێتی
لە سەردەمی ئەردۆغاندا.. ئالوودەبوون بە مادەی هۆشبەر 700% و لەشفرۆشی 800% زیادیان كردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سیاسەتمەتدارێكی تورك دەڵێت لە سەردەمی فەرمانڕەوایی رەجەب تەیب ئەردۆغان دا ئالوودەبوون بە مادە هۆشبەرەكان بە رێژەی 700% زیادیكردووە.
فیلی ئەگبابا، جێگری سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری- جەهەپە رایگەیاند "رێژەی لەشفرۆشی 800% لەسەردەمی رەجەب تەیب ئەردۆغانی خاوەن رەوتی ئیسلامی زیادیكردووە".
"ئەوروپا مادەی هۆشبەری تیادا نییە"
لە بەرانبەر لێدوانی سلێمان سۆلیو، وەزیری ناوخۆی توركیا كە وتبووی توركیا هیچ مادەی هۆشبەری تیادا نییە، جێگری سەرۆكی جەهەپە وتی "لە سایەی توركیا ئەوروپا مادەی هۆشبەری تیادا نەماوە".
ئەگبابا وتیشی "بەڕاستی ئەوروپا مادەی هۆشبەری تیادا نەماوە، چونكە هەموویان ئێستا لە توركیان".
جێگری سەرۆكی جەهەپە ئاماژەی بەوەشكردووە سكانداڵەكانی ئەردۆغان زیاتر دەردەكەون بەهۆی ئاشكراكردنی تێوەگلانی كەسە نزیكەكانی لەلایەن سادات پیكەری سەرۆكی مافیاكانەوە.
سادات پیكەر پێشتر ئەوەشی ئاشكراكردبوو كێن ئەو كەسانەی تۆمەتبارن بە تێوەگلان لە تاوانی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەرەوە، هەروەها پرۆسەی كوشتن لە دەرەوەی یاسا و رفاندنی بە زۆر كە هەموو ئەوانە بەهاوكاریی نێوان مافیاكان و دەسەڵات كراون.
س.س