گێتی

نەتەنیاهۆ بۆ ئێران: دەگەڕێمەوە دەسەڵات و رێگە بە کارەکانت دەگرم

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەتەنیاهۆ بۆ ئێران: دەگەڕێمەوە دەسەڵات و رێگە بە کارەکانت دەگرم
مەودا میدیا-

سەرۆکی پێشووی ئیسرائیل رایگەیاند "پێکهێنانی حکومەتی نوێ لاوازە و ناتوانێت پێش بە کار و جموجۆڵەکانی ئێران بگرێت، بە دڵنیاییەوە جارێکی دیکە دێینەوە دەسەڵات رێگری لە جموجۆڵەکانی ئێران دەگرین، چارەنووسی ئیسرائیل لە داهاتوودا باش نابێت".

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکی پێشووی ئیسرائیل لە لێدوانێکی میدیاییدا رایگەیاند "ئەو حکومەتەی کە لاپید دروستی دەکات، بەرانبەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لاوازە و ناتوانێت وەڵامی پێویستی کار و جموجۆڵەکانی ئێران بداتەوە، بۆیە ئێمە جارێکی دیکە دەگەڕێینەوە دەسەڵات، رێگەدان بە ئێران بۆ گەڕانەوەی رێککەوتن یان لابردنی سزا ئابوورییەکان، وەک ئەو رووداوەی ساڵی 1944 وایە کاتێک ئەمەریکا خۆی پاراست لە بۆردومان و لاوازکردنی هیتلەری سەردەمی پارتی نازی".

ئاماژەی بەوەشکردووە "کۆمەڵێک هەڵە دەکرێت کە چارەنووسی ئیسرائیل بەرەو شوێنێکی باش نابات، بۆیە پارتەکەی ئێمە لیکود جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە دەسەڵات و رێگری لە هەژموونی ئێران دەگرێت لە ناوچەکەدا".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان